٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێم: پێشمەرگە تۆڵەی خوێنی بە ناهەقڕژاوی هاووڵاتیان دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی كرده‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ینێت، با تیرۆریستانیش ئەوە باش بزانین كە ورەی پۆڵایینی هاووڵاتیانی كوردستان بەمجۆرە كردەوانە دانابەزێت و هەموولایەكمان سوورتر دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و، پێشمەرگە قارەمانەكانیش تۆڵەی خوێنی بە ناهەقڕژاوی هاووڵاتیان، لە بەرەكانی جەنگ دەكەنەوە.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:

ئەمڕۆ هەینی 17ـی4ـی 2015 لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شارۆچكەی عەینكاوەی هەولێری پایتەخەت ژمارەیەك هاووڵاتیی سڤیل شەهید و بریندار بوون. ئەم كردەوە نامرۆڤانەیە ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ شكستی تیرۆریستان لەبەرانبەر پێشمەرگە قارەمانەكان و فەشەلهێنانیانە لە بەرەكانی جەنگ. بۆیە تیرۆریستان ترسنۆكانە پەنا بۆ كردەوەی تیرۆریستی دەبەن و هەوڵ دەدەن ئاسوودەیی هاووڵاتیان بشێوێنن. وێڕای ئیدانەكردنی توندی ئەم كارە قێزەوەنەی تیرۆریستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی عەینكاوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین. لەوەیش دڵنیاین كە هێزەكانی ئاساییش لە زووترین كاتدا ئەنجامدەرانی ئەم كارە دڕندەیە بە سزای خۆیان دەگەیێنن و هاووڵاتییە سەربەرزەكانیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە هێزەكانی پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس بە هەموو توانایەكیانەوە ئارامی و ئاسوودەیی وڵات دەپارێزین. با تیرۆریستانیش ئەوە باش بزانین كە ورەی پۆڵایینی هاووڵاتیانی كوردستان بەمجۆرە كردەوانە دانابەزێت و هەموولایەكمان سوورتر دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پێشمەرگە قارەمانەكانیش تۆڵەی خوێنی بە ناهەقڕژاوی هاووڵاتیان، لە بەرەكانی جەنگ دەكەنەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

17ـی 4ـی 2015

هەواڵی پەیوەندیدار