فڕاكسیۆنی گۆڕان كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌ینكاوه سه‌ركۆنه ده‌كات.. بانگه‌واز بۆ یه‌كڕیزیی زیاتری هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- فڕاكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی كرده تیرۆریسته‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی عه‌ینكاوه ده‌كات و، له به‌یاننامه‌یه‌كیدا به ده‌رفه‌تی زانیوه پرسی یه‌كڕیزیی زیاتری هێزه سیاسییه‌كان بێنێته به‌ر باسه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بانگەواز بۆ یەکڕیزیی زیاتری هێزە سیاسیەکان و پێداگیری لەسەر رێکاری دیموکراتی و مەدەنی دەکەین بۆ چارەسەری قەیران و پرسە نیشتیمانییەکان.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی فڕاكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كه دانه‌یه‌كی بۆ ماڵه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ده‌یموكراتی كوردستان نردراوه:
ئێوارەی ئەمڕۆ (17 ی نیسانی 2015) تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە هەولێر/ عەنکاوە لە نزیك قونسوڵخانەی ئەمەریکا رویدا و ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و بریندار بون.
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆریستیە و پرسە و سەرخۆشی بۆ کەس و کاری شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان، داوا لە هێزەکانی ئاسایش دەکەین وردتر و بە دیقەتر کارەکانیان بەڕێوەبەرن و هەر لەم بۆنەیەدا، بانگەواز بۆ یەکڕیزی زیاتری هێزە سیاسیەکان و پێداگیری لەسەر رێکاری دیموکراتی و مەدەنی دەکەین بۆ چارەسەری قەیران و پرسە نیشتیمانیەکان.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
17 ی نیسانی 2015




