قاسم سمێڵ: تا سه‌رۆك بارزانی هه‌بێ ئێزدییه‌كان پێویستیان به كه‌سی دی نییه

شنگال-KDp.info- (قاسم سمێڵ) كه فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕیگه‌یاند، ئێزدییه‌كان پێویستیان به كه‌سێك نییه ئێزی نه‌بێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێزدی نه‌ژیابێ و، له ده‌ره‌وه‌ی باشووری كوردستانیش بێ، بێ قسه ده‌رباره‌ی دواڕۆژیشیان بكات. ئه‌و ده‌ڵێ، ئێزدی كه‌سانی وای هه‌یه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و، تا (سه‌رۆك بارزانی)یش هه‌بێ پێویستیان به كه‌س و لایه‌نی دی نییه ڕێنماییان بكات.
(قاسم سمێڵ) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی اپرتییدیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، شنگالییه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه شاره‌كه‌یان ئازاد بكرێت، تا بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان؛ واخر له بری ئازادكردن له ئێستادا چ پێویستیێكی به قوتابخانه‌ی نایاسایی هه‌یه، به تایبه‌ت كه نازانرێت چی تێدا ده‌خوێندرێ و ده‌رخواردی منداڵانمان ده‌ده‌ن؟ هه‌ڵبه‌ت شنگالییه‌كن پێویستیان به كانتۆنیش نییه، چونكه مۆدێلی كانتۆن نه‌ماوه و، شنگال خۆی به وابه‌سته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێ.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی، ئه‌وه‌ی كه شنگال پێویستییه‌تی ئازادكردنه و دواتریش هه‌وڵدانه بۆ بوون به پارێزگا و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ببرێ، نه‌ك موزایه‌داتی سیاسی و نانه‌وه‌ی تۆوی دووبه‌ره‌كی له نێو شنگالییه‌كاندا.
(سمێڵ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''به‌م نزیكانه و به پشتیوانیی (سه‌رۆك بارزانی) شنگال ئازاد ده‌كرێ و ئاوه‌دانیش ده‌كرێته‌وه؛ ئه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێێنه‌وه و ئاوه‌دانی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه كه‌س بۆی نییه ده‌رباره‌ی دواڕۆژی ئێزدییه‌كان قسه بكات و نایشمانه‌وێ له‌و جۆره قسانه دووباره ببنه‌وه، چونكی قبووڵی ناكه‌ین.''
ڕابین شێروانی




