دوێنێ له بهنداوی مووسڵ و تلسقۆف كوژراون.. زیاتر لە 103 لاشەشی داعشان گەڕێندرانەوە مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ پێی ڕاگەیاندین، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش سەری 4 تیرۆریستی خۆی بڕی، چونكه بەرامبەر پێشمەرگە شكابوون و هەڵاتبوون. ههروهها زیاتر لە 103 لاشەی کوژراویان بۆ گەڕاوەتەوە مووسڵ کە دوێنێ لە تلسقۆف و بەنداوی مووسڵ کوژرابوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی، ڕێکخراوە تیرۆریستهكهى داعش 4 تیرۆریستی خۆی لەبەر چاوی خەڵک لە گەڕەکی بابلتۆپ له سەنتەری شاری مووسڵ سهربڕی، لهبهر ئهوهى لە شەڕەکەی دوێنێ بەرامبەر پێشمەرگە لە تلسقۆف ڕایان کردبوو.
(مەمموزینی) ههروهها گوتى: "ههر ئەمڕۆ ڕێکخرای تیرۆریستی داعش زیاتر لە 103 لاشەی کوژراویان بۆ گەڕاوەتەوە نەخۆشخانەکانی مووسڵ کە دوێنێ بەرامبەر پێشمەرگە لە تلسقۆف و بەنداوی مووسڵ کوژرابوون.
هەژار مەمموزینی




