لە عەینکاوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.. 3 شه‌هید و 5 بریندار هه‌بووه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تەقینەوەیه‌ك كه بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە، لە بەردەم قاوه‌خانه‌یه‌كی نزیك بنکەی پۆلیسی شارۆچكه‌ی عەینکاوە و کۆنسووڵخانەی ئەمه‌ریکا ڕووی دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی عه‌ینكاوه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه قوربانی هەیە، 3 كه‌س شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی عه‌ینكاوه هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌رچی ته‌قینه‌وه‌كه له قاوه‌خانه‌یه‌كی نزیك كۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه له عه‌ینكاوه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له كۆنسووڵخانه‌كه و باڵاخانه‌كه‌یش زیانێكی پێ نه‌گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ك زانرا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیانی ماڵیی زۆر به باڵاخانه و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یش كه‌وتوو كه له نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه بوون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو ئۆتۆمبێلەی كه نزیك به سه‌عات شه‌شی ئێواره تەقێنراوەتەوە، جۆری هیۆندای سۆناتا بووە.




