دوو ئەمیر و 12 تیرۆریستی داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان دوو ئەمیر و ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون.
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەئەنجامی بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە كەرتی فلفێل، دوو ئەمیری تیرۆریستانی داعش كوژراون كە یەكیان ناوی (ئەحمەد سالم رەبیعی)ـیە لە گەڕەكی ڕەشیدییە كەرتی سێیەم و ئەوی دیكەیش (یوونس مەحموود) لە گەڕەكی ڕەشیدییە كەرتی چوارەم بووە.
بەرپرسەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "لەگەڵ كوژرانی ئەو دوو ئەمیرەدا، 12 تیرۆریستی دیكەی داعش كوژراون كە یەكێكیان بە رەگەز عەرەبی شارۆچكەی تلكێفە لە هۆزی جحێشی.
نەشوان بەرزنجی




