هۆشیار زێباری: عێراق لە هەوڵی دەركردنی قەواڵەی نێودەوڵەتییە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار

واشنتۆن-KDP.info- وەزیری دارایی عێراق (هۆشیار زێباری) ڕایگەیاند، بەغدا بڕیاری داوە بە دەركردنی قەواڵەی نێودەوڵەتی بە بڕی پێنج ملیار دۆلار، چونكە لە بوودجەی ئەمساڵدا كە بە 100 ملیار دۆلار خەمڵێَندراوە، نزیكەی 25 ملیار دۆلار كورتهێنان هەیە.
وەزیری دارایی عێراق (هۆشیار زێباری) لە واشنتۆن بە رۆژنامەنووسانی گوت، عێراق لە هەوڵی دەركردنی قەواڵەی نێودەوڵەتییە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار و لەو بارەیەوە گفتوگۆكانی لەگەڵ سیتی بانك و دۆیتچە بانك دەست پێ كردووە.
(زێباری) گوتیشی، حكوومەت ڕەزامەندیی لەسەر داواكەی وەزارەتی دارایی نیشان داوە و عێراقیش لە چوارچێوەی بوودجەی ئەمساڵدا كە بە 100 ملیار دۆلار خەمڵێَندراوە، نزیكەی 25 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە، ئەمەیش وای كردووە بەغدا سەرقاڵی دیراسەكردنی پڕۆژەیەك بێت سەبارەت بە وەرگرتنی قەرزی بەپەلە لە بانكی نێودەوڵەتی و بڕی قەرزەكەیش 400 بۆ 700 ملیۆن دۆلارە.




