عوسمان ئۆجه‌لان: قسه‌كانى كاڵكان فیتنه‌ى سیاسییه.. ده‌بێت گه‌لى كورد مه‌حكومى بكه‌ن و، دژى بوه‌ستینه‌وه

سلێمانى -KDP.info- سیاسه‌تمه‌داری كورد (عوسمان ئۆجه‌لان) قسه‌كانى (دوران كاڵكان) به فیتنه‌گه‌ڕى ناو ده‌بات و، پێى وایه دووبه‌ره‌كى ده‌نێته‌وه.
له‌باره‌ى قسه‌كانى (دۆران كاڵكان) ئه‌ندامى كۆما جڤاكى كوردستانه‌وه كه لە روانگەیەكی دوژمنكارانەوە چەندین قسەی نابەجێی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە كردووە و، زێدەڕۆیی كردووەتە سەر خەڵكی كوردستان، (عوسمان ئۆجه‌لان) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند، ''فیتنه‌یه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر كورد هه‌یه، ئه‌و فیتنه‌یه ده‌یه‌وێت یه‌كێتیى نه‌ته‌وه‌یى ته‌فروتونا بكات و، ئاخر دوژمنانى گه‌لى كورد ده‌یانه‌وێت فیتنه‌یه‌ك بخه‌نه ناو گه‌لى كورده‌وه تا ئه‌و یه‌كبوونه سه‌رنه‌كه‌وێت؛ كورد له ئامانجی هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون و یه‌كگرتن دوور بخاته‌وه.''
(عوسمان ئۆجه‌لان) كه برای ڕێبه‌ری زیندانكراوی په‌كه‌كه (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان)ه گوتىشی: "لێدوانى كاڵكدان لێدوانى سیاسى نییه، به‌ڵكه فیتنه‌یه‌كى سیاسییه و ده‌بێت هه‌موو گه‌لى كورد مه‌حكومى بكه‌ن و، ده‌بێت دژى ئه‌و بۆچوونه بوه‌ستینه‌وه؛ چونكه ئه‌مه مه‌ترسیداره و شتى دیكه به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت.''
گوتیشى: "تاكه شتێك كه داوا له بارزانى ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه، ئه‌و په‌یامه‌ى هه‌ڵى گرتووه به‌رده‌وام بێت، ڕاسته له‌م لاو ئه‌ولا په‌لامارى ده‌درێت، فیتنه‌ى بۆ دروست ده‌كرێت، به‌ڵام دواجار سه‌رده‌كه‌وێت".
(ئۆجه‌لان) باسى ئه‌وه‌شى كرد كه، ''(كاڵكان) دۆخێكى واى دروست كردووه، كه كه‌س نه‌توانێت به‌رگرى لێ بكات، چونكه هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كرد تازه په‌شیمانبوونه‌وه‌شى دادی نادات، چونكه له دڵه‌وه ئه‌و قسانه‌ى كردووه.''
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




