وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌نداو ڕوو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن

هه‌ولێر -KDP.info-بەڕێوە‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو ڕوویان له هه‌ولێر كردوه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
(سامان عاره‌ب) بەڕێوە‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو ڕوویان له هه‌ولێر كردوه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان."
(سامان عاره‌ب) گوتیشی: "ئیماراتییه‌كان و لوبنانییه‌كان هاتوون، زیاتر كۆمپانیاكانی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ڕوویان له هه‌ولێر كردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی جۆراوجۆری وه‌ربه‌رهێنان، به تایبه‌ت پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و هۆتێل."
بەڕێوە‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر هێمای به‌وه كرد هۆكاری هاتنی كۆمپانیاكانی كه‌نداو بۆ به‌هێزبوونی پێوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ كوردستان: "هه‌بوونی كێشه و شه‌ڕ له سوریا و یه‌مه‌ن و میسر و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی وای له كۆمپانیاكانی كه‌نداو كردووه ڕوویان له هه‌ولێر بێت و، ئه‌وان به‌دوای ئارامی و وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌رێن، هه‌ولێریش شوێنێكی ئارامه."
(سامان عاره‌ب) ڕوونی ده‌كاته‌وه به‌م نزیكانه چه‌ندین پرۆژه‌ی گرینگی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت كه ئەو شاره دەبووژێنێتەوە.
یه‌حیا سابیر




