شه‌مه و یه‌كشه‌ممه مووچەى 3 وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

هه‌ولێر -KDP.info- وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناوی ئەو وەزارەتانەی ڕاگەیاند كە لە شەممە و یەكشەممەی حەفتەی دابێ مووچەی مانگی 2 وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیێندراوێكی وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان نێردراوه، ئه‌و خراوه‌ته ڕوو ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 18/4/2015، مووچەی مانگی 2ـی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ڕاگەیێندراوه‌كه‌ى وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراى كردووه ڕۆژی یەكشەممە 19/4/2015ـش، مووچەی مانگی 2ـی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
یه‌حیا سابیر




