رێكخراوێكی ئیتالیایی ستاییشی حكوومهتی ههرێمی كرد

هەولێر-KDP.info-ڕێكخراوی ئاشتی جیهانیی ئیتاڵیا ستاییشی هەڵوێستی مرۆڤانەی گەل و حكوومەتی كوردستانی كرد سەبارەت بە ڕەوشی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و لەخۆگرتنی پتر لە دووملیۆن ئاوارە و پەنابەر و حەواندنەوە و خزمەتكردنیان بەبێ هیچ جیاوازیخستنێکی ئیتنی و ئایینی، كە نموونەیەكی یەكجار شەرەفمەندانەیە بۆ دنیای پێشكەوتنخواز و مایەی ڕێز و پێزانینی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتیش كڵێسەی مەسیحی و ئایینەكانی تریشە.
(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی كرد لە شاندی كاسولیكی ڕێكخراوی ئاشتی جیهانیی ئیتالیا بە سەرۆكایەتیی قەشە (ئەندریا كریستیانی) و پرۆفیسۆر (ماسیمۆ تۆسكی) .
لە دیدارەكەدا باس لە ڕەوشە سیاسی و ئەمنییەکەی ئێستای عێراق و، ڕەوشی هەرێمی كوردستان و، بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش كرا و، بە تایبەتیش ڕەوشی ئاوارە و پەناباران لە هەرێمی كوردستان و ئەو كار و خزمەتانەی پێشكەشیان دەكرێن گفتوگۆیان لەسەر كرا .
ڕێكخراو جیهانییە ئیتالیاییەکەی ئاشتی ستاییشی هەڵوێستی مرۆڤانەی گەل و حكوومەتی كوردستانی كرد سەبارەت بە ڕەوشی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و لەخۆگرتنی پتر لە دووملیۆن ئاوارە و پەنابەر و حەواندنەوە و خزمەتكردنیان بەبێ هیچ جیاوازیخستنێکی ئیتنی و ئایینی كە نموونەیەكی یەكجار شەرەفمەندانەیە بۆ دنیای پێشكەوتنخواز و مایەی ڕێز و پێزانینی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش كڵێسەی مەسیحی و ئایینەكانی تریشە .
جگە لەوەیش كۆمەك و نیشتەجێكردن و پشتەوانیی پارێزگا و حكوومەتی كوردستانیان بەرز نرخاند بۆ ئاوارە و پەناخوازانە مەسیحییەکانی شارەكانی ناوەڕاستی عێراق و دەشتی نەینەوا كە نیشانەی دڵسۆزی و پەرۆشبوونی گەل و حكومەتی كوردستانە بۆ فەرهەنگی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و هیوای سەركەوتنیان بۆ گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و تێكڕای هێزە عێراقییەكان خواست لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، وەدەرنانیان لە هەموو خاكی عێراق .
کەنعان بەهادین




