مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلایاسین دەكات

بەڕێز كاك مەلایاسین..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان، كەسایەتیی ناسراوی ناوچەی شارباژێر، (حاجی مەحموود حاجی ڕەشید موبرە)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی باوكی كۆچكردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




