ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى 1 و 2 بۆ چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كات

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌ڵێت، له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كى گرنگ له‌به‌رنامه‌ى كاردایه كه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌میان بۆ ده‌كرێت.
( د.ئه‌شواق جاف ) ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سه‌عات 11ـى پێش نیوه‌ڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌ست پێ ده‌كات كه دانیشتنى ژماره ( 29)ـى خولى یاسادانانى دووه‌مه له ساڵى یه‌كه‌مى په‌ڕله‌مان.
( جاف ) گوتیشى: "چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كى گرنگ له‌به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌مڕۆ دایه له‌وانه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى ده‌زگاى دژه تیرۆر‌و تاوانه‌كانى زانیارى كه له خولى رابردوو لابرا به‌ڵام وێنه‌یه‌كى نوێى بۆمان هاتووه و گرنگه ئێمه به جدى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارو دانیشتنى گوێگرتن ئه‌نجام بده‌ین، پێش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و خوینده‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كه‌لوپه‌له گواستراوه‌كان و نه‌گواستراوه‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كى تر.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌شڵێت، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش ده‌كرێت بۆ پرۆژه یاساكانى دادگاى باڵاى فیدراڵ كه یاسایه‌كى گرنگه له‌م خوله‌دا بتوانین په‌سه‌ندى بكه‌ین له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنى رێككه‌وتنى هاریكارى نێوان عیراق و كوێت له‌بوارى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى.
نه‌شوان به‌رزنجى




