پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێك شكاند و 18 تەرمی پێ جێ هێشتن

بەنداوی مووسڵ-KDP.info- فەرماندەی سپیلكی هێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە بەیانیی ئەمڕۆ توانییان هێرشیكی تیرۆریستانی داعش لە گوندی مەسقەلات و چەقەلۆ تێك بشكێنن و گورزی كوشندەیان لە تیرۆریستانی داعش وەشاندووە.
فەرماندەی سپیلكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری بەنداوی مووسڵ عەمید (تاریق هەرنی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات 4 و نیو تیرۆریستانی داعش لە گوندی مەسقەلات و چەقەلۆ هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پیشمەرگە و لە رێگەی چەند خۆ كوژێكەوە خۆیان نزیكی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە كردبوو و بە پیادە هاتبوون، بەڵام هەر زوو هێزەكانی پێشمەرگە بە هۆشیاری و قارەمانییەكی كەموێنەوە ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە و سەعات 7 توانرا هێرشەكەیان تێك بشكێنرێت".
فەرماندەی سپیلكی هێزی پێشمەرگە گوتیشی: "لە ئەنجامی تێكشكاندنی ئەو هێرشەی تیرۆریستانی داعش، گورزی كوشندەیان لێ وەشینرا لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەكان و لاشەی 18 تیرۆریستی داعشیش بەجێ ماون و لە ژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگەدان".
نەشوان بەرزنجی




