١٨ تیرۆریست کوژران

ناوەران-KDP.info-سەرچاوەیەک لە سنووری ناوەران ئاشکری کرد، بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانەوە ١٨ تیرۆریستی داعش لە ناوەراندا کوژران.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەکانی داعشی لەسێ شوێنی جیاوازی میحوەری ناوران لە (ناوەران و بایبۆخ و خۆرسیباد)ـدا بۆردومان کرد و گورزی گەورەی لێ وەشاندن.
(مەموزینی) گوتیشی، لەو بۆردومانانە دا، بەلای کەمەوە ١٨ تیرۆریست کوژراون و شەش ئوتومبێلیش تێکشکێنران.
هەژار مەموزینی




