٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەڵێنەکەی ئۆباما بە عەبادی، دەکەوێتە ئەستۆی سەرۆکێکی دی

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info- دیارە (عەبادی) داوای لە (ئۆباما) کردووە ئەمەریکا فڕۆکەی ئێف‌16 بفرۆشێتە عێراق، ئۆبامایش سووکەبەڵێنێکی داوە، بەڵام وەک چاودێرانی سیاسی دەڵێن، زەحمەتە ئەمەریکا سەرچڵییەکی وا بکات؛ کێ دەڵێ ناکەوێتە دەستی وڵاتێکی­ دی.


ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا لەوانە فۆکس‌نیوز و واشنتن‌پۆست و پۆلێکی دی، باسیان لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە ئێستا وا لە ئەمەریکایە؛ بە تایبەت کە لەگەڵ (باراک ئۆباما)یشدا کۆ بوونەتەوە؛ وەک دەڵێن ئەمەریکا دەیەوێ فڕۆکەی ئێف16 و چەکوچۆڵی زیاتر پێشکەشی عێراق بکات، بەڵام کەینێ؟ ئەوەیان دیار نییە؛ دیارە ئەمەریکا بە نیازە بایی 200ملیۆن دۆلار پارە هەروا بیداتە عێراق؛ (ئۆباما) بیری 'عەبادی'ـی هێنایەوە کە وڵاتەکەی بێجگە لەوەی، 1900 جار لە ئاسمانەوە داعشی کوتاوە، چەکوچۆڵێشی داوە بە عێراق. کە (ئۆباما) 2016، کورسییەکەی دەسەڵات چۆڵ بکات، بەڵام وەک چاودێرانی سیاسی دەڵێن، کێ دەڵێ سەرۆکی نوێ:(ئەوەی دوای ئۆباما دێتە سەر تەخت)، 32 ئێف16 فرۆشراوەکە ڕادەستی عێراق دەکا؟ ئاخر هێشتا ئەمەریکا متمانەی بۆ دروست نەبووە و ترسی هەیە ئەو فڕۆکانە بکەونە ژێر دەستی وڵاتێکی ­دی.


چیاکۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار