٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕەخنە لە بڕیارێكی حكوومەت دەگرێت‎

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پاش حکوومەتی عێراق لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 14ـی نیسان بڕیاری دا  كەوا پارەی خزمەتگوزاریی كرێی كارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییەكانی دی ئەو پارێزگایانەی لە ژێر دەستی داعشدانەن جارێ دوا بخرێت، پەرلەمانتارێكی كورد ڕەخنە لە بڕیارەكە دەگرێ.

(سەرحان ئەحمەد) پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی  فەرمی  پارتی  دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی حكوومەتی عێراق زۆر سەیرە، كرێی كارەبا و ئاوی چی، زۆربەی خەڵكی ئەو پارێزگایانەی لە ژێر دەستی داعشن ئاوارە و دەربەدەرن و لە ماڵی خۆیان نین، خەڵك چاوەڕێی بڕیاری دی دەكات.
(حاكم سەرحان) گوتیشی:ئەو بڕیارە شوێن و كاتی خۆیی نیە و پێویستیش ناكات، پێویست بوو حكوومەت بڕیاریدا بوایە خەڵكی ئەو پارێزگایانە كە ئێستا زۆربەیان ئاوارەن  و، لە هەرێمی كوردستانن هاوكاریی زیاتریان بكات، كەی كاتی كرێی ئاو و كارەبایە.
زیاتر لە ملیۆنە كەسێک لەبەر شەڕی داعش لە چەند پارێزگایەكی عێراق ئاوارە بوونە و، بەشێكیان لە هەرێمی كوردستاندا گیرساونەتەوە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار