٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش، ٥ ئەمیر و ١٠ چەکداری لێ کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ‌ڕه‌وشى شارى مووسڵ ئاشكراى کرد کە ئەمڕۆ داعش ١٠ چەکدار و پینج ئەمیری کوژراون.

(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یێنگەى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بنكه ‌و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ غاباتى مووسڵ کوتا و،‌ 15 تیرۆریستى داعشیان تێدا برد؛ كوژراوەکان پێنجیان ئه‌میر بوونە".
لەلایەکی دی داعش لە مووسڵ یەکجار شپڕزەبوونە ، چونکە دەزانن کە وادەی هێرشکردنە سەریان نزیکبووە.
هەر ئەمڕۆیش سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە، دوای جەژنی رەمەزان هێرش بۆ سەر مووسڵ دەست پێدەکەن، بەڵام هەندێ سەرچاوەی دی وای دەبینن کە بەمنزیکانە هێرشی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەست پێدەکات و، سەعاتی سفری لێدانی مووسڵ نزیک بووبێتەوە.

نه‌شوان به‌رزنجى-بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار