٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش تەرمی پێنج نیشانشکێنی بۆ گەڕایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری شنگال دەڵێ، دوێشەو پێشمەرگە ٥ نیشانشکێن (قەناسبەدەست)ـی داعشیان کوشتووە؛ داعش ئەمڕۆ تەرمەکەیانی ناردووەتەوە بۆ مووسڵ.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی  ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەمە، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش کەوتە تەقاندنەوەی  دووکان و بازاڕ و، 12 دووکانیان لە حەمدانییە کاول کرد."
تەرمی ئەو پێنج نیشانشکێنە داعشەیش کە دوێشەو پێشمەرگە لە شنگال کوشتبوونی، ئەمڕۆ نێردراونەتەوە بۆ مووسڵ.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار