داداگا بڕیارێكى خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه

بەغدا-KDP.info-ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى یاسایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ینێت داداگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیارێکى خۆى هەڵوه‌شانده‌وه و بڕیارى دا به‌پێشكه‌ش كردنى پڕۆژه‌یاسا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كان ته‌نها له سێ بوار نه‌بێت.
(زانا ڕۆستایى) ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو دادگاى فیدراڵى بڕیارى دابوو كه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆیان نییه پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن ته‌نها بۆیان هه‌بوو پێشنیاز بكه‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌ركۆمار و به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له په‌رله‌مان وه‌رگیرابوو، دادگا بڕیای دا کە ئێدی ئەو دەستەلاتە دەگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان."
ئه‌و ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى یاسایى گوتیشى: "خۆشبه‌ختانه دادگاى باڵاى فیدراڵ بڕیارى دا كه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌توانن پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن و ده‌ریبكه‌ن ئه‌مه‌ش گێرانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانان بوو بۆپه‌رله‌مانى عێراق ته‌نها له سێ بوار نه‌بێت، یه‌كه‌م هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك په‌یوه‌ندىی به بوارى دارایى هه‌بێت ده‌بێت به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بێت، دووه‌م هه‌رشتێك پێچه‌وانه‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) بێت، سێیه‌م هه‌رشتێك په‌یوه‌ندیى به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییەوە هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربه‌خۆیه."
(ڕۆستایى) دۆماندیشی، به پێى په‌یڕه‌وى نێوخۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 10 په‌رله‌مانتار ده‌توانن پڕۆژه‌یاسا پیشكه‌ش بكه‌ن و، لیژنه‌ش وه‌كو لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى ده‌توانن پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن.
نه‌شوان به‌رزنجى




