٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٨٠%ـی کاری کۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ تەواو کراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ دەڵێ، تا ئێستا٨٠% لێکۆڵینەوەکانیان تەواو کردووە.
(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن و تا ئێستا ٨٠% تەواو بوونە و، چەند کەسێکی کەم ماوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن، بۆیە ھەوڵ دەدەن تا ١٢/٥ کارەکەیان تەواو بکەن."
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی موسڵ گوتیشی، من خۆم داواکاریەکەم لە ناوەڕاستی مانگی سێ پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی (نووری مالیکی)ـیش بانگهێشت بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە و، ئەو داواکارییە دەخرێتە دەنگدان بۆ ئەوەی بانگهێشت بکرێت یاخود نا.
(عەبدوڵا) ڕاشیگەیاند، پێشبینی  ئەوە دەکرێت کە لە لیژنەکەی ئێمەدا دەنگی پێویست بەدەست بێت بۆ ئەوەی (مالیکی) بانگهێشتی لێکۆڵینەوە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار