٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھەرکەسێک پاسپۆرتی لێ ون ببێ، پێویست ناکات بچێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێک ئاشکرای کرد، بەپێی پڕۆژەیاسای نوێی پاسپۆرتی عێراق ھەرکەسێک پاسپۆرتەکەی لێ ون ببێت، دەتوانی لە پارێزگاکەی خۆیدا دەری‌بهێنێتەوە و، ئیدی پێویست ناکات بچیتە بەغدا.
(بەنگین مزووری) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ئەو بەینە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای پاسپۆرتی عێراقی کرد، ئێستا لە لیژنەی ئاساییش‌وبەرگریدا یەکلایی کراوەتەوە و، بڕیارە ئەو ماوەیە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت."
(بەنگین مزووری) گوتیشی، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە لەھەر پارێزگایەک پاسپۆرت دادەنرێت کە ھەرکەسێک پاسپۆرتی لێ ون ببێت،  یاخود بسووتێت یاخود لێی بدزرێت، لە پارێزگاکەی خۆیدا دەری‌دەھێنێتەوە و، پێویست ناکات بەم باردۆخە زەحمەتەی بەغدا بچێتە ئەوێ.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار