ئوسترالیا ٣٣٠ سەربازی دیکە دەنێرێتە عێراق

ئوسترالیا-KDP.info-ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە لێدانی تیرۆریستانی داعشدا شێلگیرە و، دەیەوێ لەو ڕۆژانەدا ٣٣٠ سەربازی دی ڕەوانەی بەغدا بکات.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی حکوومەتی ئوسترالیا، ٣٣٠ سەربازی ئەو وڵاتە بەڕێوەن بۆ بەغدا تا لە چوارچێوەی کۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا؛ سەربازەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ مەشق و ڕاهینان بە هیزەکانی سوپای عێراق دەکەن.
چیاکۆ




