10 گوندی دی لە کۆبانی ڕزگار كران

کۆبانی -KDP.info- بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبانی، هێزە کوردەکان، 10 گوندی دیکەی دەڤەری کۆبانییان ئازاد کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبانی کە نەویست ناوی ببرێت، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێزە کوردەکان پێشڕەوییان لە سنووری کۆبانی کردووە و، توانیوانە 10 گوند بە ناوەکانی (حەمدوون، شەهیدقتە، کەرک، خەراب، بەرکیل، پیرمامۆ، دافی، خاتوونە، ساقی و کیفان) بگرنەوە."
هێزەکانی پێشمەرگە کە لە کۆبانی بەردەوام هاوکاریی شەڕڤانانیان کردووە لەو ماوەی ڕابردوودا توانییان پێکەوە کۆبانی ئازاد بکەن و، بە گرتنەوەی ئەو دە گوندە، ئیدی داعش لە سنووری کۆبانییشدا یەکجار دوور خراوەتەوە.
چیاکۆ




