١٦ دەوڵەت، پێشمەرگە ڕادەهێنن و، مەشقی دادەدەن

هەولێر-KDP.info- ئێستا هێزی پێشمەرگە وەک سوپای وڵاتێک وایە و هەموو پێکهاتەیەکی سەربازییشی هەیە و، بووەتە سوپایەکی نیشتمانی و ١٦ دەوڵەتی پێشکەوتوویش مەشق و ڕاهێنانی پێ دەکەن تا لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک سوپایەکی سەردەمیانەی پێشکەوتوو لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناویندا بناسرێت.
جێکردنەوەی خۆبەخشان و ڕێکخستنیان وەک بەشێک لە خزمەتی سەربازی هاووڵاتیان لە پێکهینانی یەکە و فەوجی نوێی پێشمەرگەدا بابەتێکە تا بڵێی سەنگ و قورسایی لە نێو مێدیاکاندا دروست کردووە، ئاخر ئەم کارە لەدوای دروستبوونی هەرێمی کوردستانەوە یەکەم جارە بەو گەرموگوڕییە کاری بۆ بکرێت و خەڵک خۆبەخشانە بچێتە بەرەی جەنگ لە دژی تیرۆریستان و، پاشانیش حکوومەت بە شێوەیەکی یاسایی و لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەدا یەکیان بخات و، بە یاسا وەک خزمەتی سەربازی بۆیانی هەژمار بکات.
پێشمەرگە وەک هێزێکی کاریگەر و گەورە لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناویندا لێی دەڕوانرێ و وەک سوپایەکی وڵاتان ئێستا بە یارمەتیی ١٦ وڵاتی پێشکەوتووی جیهان مەشق و ڕاهینانی پێ دەکرێ، ئاخر تاکەهێزێکی زەوینی بوو کە دەوڵەتی تیرۆریستانی داعشی تێک شکاند. هەروەها وڵاتان دەیانەوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا هێزەکانی پێشمەرگە وەک سوپایەکی سەردەمیانە ڕابهینن و لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بیناسێنن.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک هیزێکی نیشتمانی تەواو دامەزراوەیی لێهاتووە، ئاخر گشت نەتەوە و پێکهاتەیەک کە لە هەرێمی کوردستان دەژین شوێنیان لەنێو هیزەکانی پێشمەرگە بۆ کراوەتەوە و پێشمەرگە بووەتە ناسنامەی هەرێم و پارێزەری گشت پێکهاتەکان.
بۆ ئەم بابەتە، سوود لە پێگەی alaraby وەرگیراوە.
چیاکۆ




