پێشمەرگە داعشی شکاند

هەولێر-KDP.info-ماڵپەڕێکی جیهانی دیوێکی جیاواز لە سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستانی داعشی شی کردووەتەوە کە پێشمەرگە لەسەر زەوی بەبێ هێزی پیادەی خۆبەخشی نێودەوڵەتی بوێرانە داعشی شکاند.
بە گوێرەی زانیاری ماڵپەڕی online 5news هێزەکانی پێشمەرگە شانازییەکی گەورەی جیهانییان پێ بڕاوە کە بەبێ خۆبەخشی نێودەوڵەتی توانیویانە لەسەر زەوی تیرۆریستانی داعش بشکێنن و بە جارێ لە گشت لایەکەوە لە خاکی خۆیان، وەدەریان بنێن.
ماڵپەڕەکە نووسیویەتی کە، هێزەکاتی پێشمەرگە خۆبەخشی نێودەوڵەتییان لەپاڵ نییە تا لەگەڵیان بجەنگن بەڵکو بە دەستوبردی خۆیان شەڕی دەستویەخەیان لەگەڵ تیرۆریستان کرد و، شکاندنیان و، لە جیاتی هەموو جیهان، رووبەڕوویان بووونەوە و وەدەریان نان.
چیاکۆ




