ڤۆکس.. داعش لە جەنگەکەی نزیک هەولێر یەکەم شکستی نێودەوڵەتیی برد

ئەمەریکا-KDP.info-ماڵپەڕێکی جیهانی شکستی داعشی خستووەتە ڕوو کە لەو کاتەی هێرشی بۆ نزیک هەولێر هێنا و، شەڕی کوردی کرد، ئا ڕێک لەو کاتەدا شکستی نێودەوڵەتیی برد.
ماڵپەڕی ڤۆکسی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لەو کاتە شکستی نێودەوڵەتییان برد کاتێ جەنگیان لەگەڵ کورد دەست پێکرد و هێرشیان بۆ سەر نزیک هەولێر برد، ئاخر ئەوان دەبووا بیانزانیبایە کە کورد چەندە ڕۆحی بەرگری لە خاکی خۆیدا بەرزە و زۆر ئازایانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و، دەیانشکێنێت.
ماڵپەڕەکە نووسیویەتی کە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر کورد بە جواب بوو ئا لەسەر زەوی پێشمەرگە گورزی لە داعشان وەشاند و لە ئاسمانیشەوە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بۆردومانی تیرۆریستانیان دەکرد؛ ڕێک لەو کاتەوە پێشمەرگە شکستی نێودەوڵەتیی بە داعش برد.
چیاکۆ




