٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمال مۆرتكە: ئامانجی داعش كۆنتڕۆڵكردنی بیرە نەوتەكانی گوێڕە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری مەخموور - گوێڕ ئاماژە بە هەوڵەكانی داعش بۆ دەستبەسەرداگراتنی بیرە نەوتەكانی گوێڕ دەكات و، ئەوەیش دەخاتە ڕوو كە پێشمەرگە پارێزگاری لەو ناوچانە دەكات و ناهێڵێت مەرامی تیرۆریستانی داعش بێتە دی.

‌بەرپرسی میحوەری مەخموور - گوێڕ (جەمال مۆرتكە) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو بیرە نەوتانەی لە دەوروبەری گوێڕن و ئەوانەی دیكەیش كە لە ڕێگای كەندێناوە لە خورمەڵە و دوبزن، هەموویان لەژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندان، هەوڵەكانی تیرۆریستانی داعشیش بۆ میحوەری گوێڕ زیاتر بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەكانە لەبەر ئەوەی گوێڕ و خو‌رمەڵە نەوتێكی زۆریان تێدایە، چونكە هێڵی كەركووك و دوبز بەرەو بەندەرەكانی جیهان دەڕوات، ئەوانیش دەیانەوێت ئەو ڕێگا ستراتیژییە كۆنتڕۆڵ بكەن كە ئەمە زۆر ئاستەمە، چونكە پێشمەرگە بە هەموو شێوەیەك بەرگری لە چاڵە نەوتییەكانی ئەو میحوەرە دەكات".

(مۆرتكە) گوتیشی: "لە ئێستادا پێشمەرگە بە هێزێكی زۆرەوە ئەو میحورە دەپارێزێت و ناهێڵێت مەرامی تیرۆریستانی داعش بێتە دی".

كارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار