٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەی مەكتەبی سەرۆك بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو محەممەد مستەفا عەزیز

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد مستەفا عەزیز

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەر و ناسراوی شاری هەڵەبجە، هەڤاڵ (محەممەد مستەفا عەزیز) ناسراو بە (حەمەی مەلیحە)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك
 

هەواڵی پەیوەندیدار