٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەریتانیا: نابێت تاوانەكانی هاوشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە دووبارە ببنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە بۆنەی 27ـەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی بە ناو "ئەنفال، بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە تاوانەكانی هاوشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە نابێت چیدیكە دووبارە ببنەوە.

بەیاننامەكە لەسەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ ساڵیادی ئەنفالە، ئەو تاوانە دڕندانە و نامرۆڤانەیەی كە (سەددام حوسێن) دژی هەزاران كوردی بێتاوان ئەنجامی دا و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە دڕاندانەیەیشدا هەزاران كورد زیندەبەچاڵ كران، هەزارانی دیكەیان بریندار بوون و ڕاگوێزران و لە ماڵ و حاڵی خۆیان دوور خرانەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت: "ئێمە ئەمڕۆ دروود بۆ ئەو كەسانە دەنێرین كە لەم شاڵاوە بەدناو و نامرۆڤانەدا گیانیان لە دەست دا و ئەوانەیشی كە بریندار بوون، دووپاتیشی دەكەینەوە كە تاوانەكانی هاوشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە نابێت چیدیكە دووبارە ببنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار