٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی دیسان بە نووسراو داوای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دیسان داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە پاڵاوگە نایاساییەکان دابخەن، چونکە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ژینگە و خەڵکیش.

(عەلی ھالۆ) ئەندامی فراکسیۆنی زەرد و ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، تا ئێستا ئامارێکی دروست لە بەر دەستماندا نییە ژمارەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە ھەرێمی کوردستان چەندە، بەڵام باس لەوە دەکرێت ٧٠ هەتا ١٠٠ پاڵاوگەیەک دەبن و، بە گوێرەی پێودانگی باو کاریان پێ ناکەن و، هەم ژینگە پیس دەکەن و، هەمیش خەڵکەکە پێی نەخۆش دەکەون."
(عەلی ھالۆ) گوتیشی، بە تایبەت پاڵاوگەکانی کاشێ و، سەر ڕێگای دھۆک و زاخۆ و سێمێل، ھەرکەسێک بەوێدا بڕوات لەبەر برک و دووکەڵ هەناسەی سوار دەبێت.
(ھالۆ) ئەوەشی گوت، من خۆم چەندین جار داوای داخستنیانم کردووە؛ بە نووسراوی داوام کردووە بەڵام چ وەڵامێکیان نەداومەتەوە؛ وا دیسان داوام کردووە، ئەگەر وەڵام نەبێ، ڕێگای دی دەگرینە بەر.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار