نرخى ده‌رمان و بلیتى پزیشك کەم دەکرێتەوە

هەولێر-KDP.info-بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى پزیشكان و، پزیشكانى ددان و، ده‌رمان و بایۆلۆجى و كیمیا و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى نرخى بلیت و ده‌رمان دابه‌زێنن.
(د. شیرین حوسنى) بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى پزیشكى و، پزیشكیی‌ددان و ده‌رمان و بایۆلۆجى و كیمیا و كارمه‌ندانى ته‌ندروستییشدا كۆ بووینه‌وه بۆ دابه‌زاندنى نرخى بلیتى پزیشك و نه‌شته‌رگه‌رى و ده‌رمان.
ئه‌و بڕیارده‌ره‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌کەدا گه‌یشتینه ئەو ئه‌نجامەی سه‌ندیكاى پزیشكان نرخى بلیت سەدا ٢٠ هەتا ٤٠ دابشکێنێت و، سه‌ندیكاى پزیشکیی‌ددان و، پشكنین و، كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، ئەوانیش سەدا بیستی نرخەکانیان دابشکێنن."
(د. شیرین) دۆماندیشی سه‌ندیكاى ده‌رمان بڕیارى ئه‌وه‌یان دا كه ده‌رمان بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش بێ به‌رامبه‌ر بێت و، پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه له 1/٦ـى ئه‌مساڵەوە ده‌ست پێده‌كات؛ نرخى گشت ده‌رمانێک ڕێک دەخرێتەوە و، هەندێک هەرزان دەبێت.
(شیرین حسنى) ئاخر قسەیشی ئەوە بوو کە: "داوامان له سه‌ندیكاكان كردووە كه ئه‌و كاره نه‌كه‌نه یارمه‌تى، به‌ڵكو بیكه‌ن به بڕیار؛ ئه‌گه‌ر پزیشكیك پێمل نه‌بوو به بڕیاره‌كه‌ى سه‌ندیكا، ئه‌وا خۆیان سزاى بده‌ن؛ ئێمه‌ش وه‌كو په‌رله‌مان چاو‌دێر ده‌بین له ڕێگه‌ى خه‌ڵكیش ده‌توانین ئاگادار بكرێینه‌وه، هه‌ر پزیشكێك نرخه‌كه‌ى دانه‌به‌زاندبێت ئه‌وا ئێمه گله‌یى له سه‌ندیكا ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش دەبێ شوێنی بگرن."
نه‌شوان به‌رزنجى




