نەورۆڵی: دوو مانگە یەکێتی و گۆڕان وەڵامی پەیامەکەی ئێمەیان نەداوەتەوە

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی لە سلێمانی دەڵێ، زیاتر لە دوو مانگە پەیامی خۆیان لەبارەی بەشداریکردنی لە حکوومەتە خۆجێیەکەی سلێمانی و ھەڵەبجە داوە بە یەکێتی وگۆڕان، بەڵام تا ئێستا ھیچ وەڵامێکیان نەبووە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (فارس نەورۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە دوو مانگە پەیامی خۆی لەبارەی بەشداریکردنی لە حکوومەتە خۆجێییەکەی سلێمانی و ھەڵەبجە داوە بە لیژنەی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و، بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوان وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە."
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی گوتیشی، ئەوان تاوەکو ئێستا وڵامی پەیامی ئێمەیان نەداوەتەوە بۆ ئەوەی ئێمەش قسەی خۆمانی لەسەر بکەین، بۆیە تاوەکو وڵامی ئێمە نەدەنەوە، ئێمە جارێ ھیچ بڕیارێکمان نەداوە.
(فارس نەورۆڵی) ڕاشیگەیاند: "جارێ چاوەڕێ دەکەین بزانین خوێندنەوەی ئەوان بۆ پەیامەکەی ئێمە چییە، ئەوکات ئێمەش قسەی خۆمان دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی ئێمە نەدراوەتەوە و، ھیچ باسێکیش نییە کەی دەیدەنەوە."
بڵند ئیبراھیم




