مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردانى شه‌به‌ك دەدرێت

هەولێر-KDP.info-سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك (سالم جومعه) ئاشكراى ده‌كات، ڕۆژى پێنجشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردانى شه‌به‌ك، گوتیشى هێزێكى ترمان چاوه‌ڕوانن مه‌شقیان پێ بكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه.
(سالم جومعه شه‌به‌ك ) نوێنه‌رى كۆتای شه‌به‌ك له په‌رله‌مانى عێراق و، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه گشت كاره‌كانى تایبه‌ت به مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردانى شه‌به‌ك ته‌واو بووه، بۆیه له ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وە ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه به‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌كه ژماره‌یان 655 كه‌سه ئێستا له به‌ره‌كانى شه‌ڕدان دژى تیرۆرستانى داعش."
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك گوتیشی: "فه‌وجى دووه‌میش ناوه‌كانمان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كردووه كه ژماره‌یان 700 كه‌سه؛ كاریان ته‌واو بووه له وه‌زاره‌تدا، ته‌نها ماوه شوێنى مه‌شق و ڕاهێنانیان بۆ دیار بكرێت تا مه‌شقى سه‌ربازى تێدا بکەن."
نه‌شوان به‌رزنجى




