داعش 100 تەرمی کوژراوی لەناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا، حەشار دا

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، داعش ١٠٠ لاشەی خۆیانی لە گۆڕێکدا بە کۆمەڵ شاردەوە کە گشتیان لە شنگال و گوێڕ بە دەستی پێشمەرگە کوژرا بوون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش، لە گوندی سەلامییە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، 100 تەرمی کوژراوی تیرۆریستانی لەناو یەک گۆڕی بەکۆمەڵدا ناشت.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەو تیرۆریستانە لەبەرامبەر پێشمەرگە لە میحوەرەکانی شنگال و گوێڕ بە دەستی پێشمەرگە کوژرابوون.
هەژار مەموزینی




