هەنگاریا ١٥٠ ڕاوێژکاری سەربازی دەنێرێتە هەولێر..مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن

هەنگاریا-KDP.info-پەرلەمانی هەنگاریا ڕەزامەندی دەربڕی تا ١٥٠ ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی هەولێر بکرێت و، مەشق و ڕاهێنانی سەردەمیانە بە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن.
ماڵپەڕی بزنس بڵاوی کردەوە کە، پەرلەمانی هەنگاریا بە دەنگی زۆرینەی ١٣٧ پەرلەمانتار بە بەڵێ بڕیاری ڕەوانەکردنی ١٥٠ ڕاوێژکاری سەربازی وڵاتەکەی دەرچوواند تا بێنە هەولێر و، مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن.
ئەم بڕیارەی وڵاتی هەنگاریا بۆ پاڵپشتیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییە کە بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە دژی تیرۆریستانی داعش پێک هێنراوە و، هەنگاریایش وێڕای کە بەکۆمەک هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە ئەم جارەیش بە شیوەی سەربازی و، کردنەوەی سەنتەرێکی مەشق و ڕاهێنان لە هەولێر هەوڵی بەهێزکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەدات.
پیدەچێت ئەو هێزەی هەنگاریا تا ساڵێکی دی لە هەرێمی کوردستاندا بمێننەوە.
چیاکۆ




