٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

60 تۆن هاوكاری بەسەر ئاوارەکاندا دابەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەزگای خێرخوازی بارزانی ٦٠ تۆن پێداویستی و هاوکاری کەنیسەکانی شاری هێرنبێرگی ئەڵمانیای بەسەر پاناخوازانی نێو کەمەپەکاندا دابەش کرد.
رۆژی 14/4/2014 لەبەردەوامی كارو چالاكی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپی پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، بە بەردەوامی لەلایەن تیمەكانی دەزگاوە هاوكاری جۆراوجۆر بەسەر پەنابەراندا دابەش دەكرێت، لەو میانەشدا لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كەنیسەكانی شاری هێرنبێرگی ئەڵمانیا و دانیشتوانی دەوروبەریان بۆ هاوكاریكردنی زیاتری پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە (120) تۆن لە كەلوپەل و خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆریان دابینكردووە، لەو میانەشدا بە هاوكاری و لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر لە (60) تۆن لەو هاوكاری و پێداویستیانە بەسەر پەناخوازانی كەمپەكاندا دابەشكراوە و هەوڵیش دەدرێت لە ئایندەدا ئەم هاریكارییە بەرفراوانتر بكرێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری پەناخوازان و دابینكردنی ئەو پێداویستیانەی كە رۆژانە پێویستیان پێیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار