مه‌سروور بارزانی بۆ باڵیۆزی كه‌نه‌دا: شكاندنی داعش پێویستی به كاری پێكه‌وه‌ییه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (برونۆ ساكۆمانی) باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئه‌رده‌ن و شاندی یاوه‌ری كرد و، پێی ڕاگه‌یاند، پێویسته پێكه‌وه كار بۆ شكاندن و پاشه‌كشه‌كردن به تیرۆریستانی داعش و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان بكه‌ن.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری ئه‌منیی و یارمه‌تییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كان و په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و پێداویستییه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش تاوتوو كرا.
له‌وباره‌وه، (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به گرینگیی پێكه‌وه‌كاركردن له‌م شه‌ڕه جیهانییه دا و رایگه‌یاند، ‘ئێمه دۆست و هاوبه‌شین، پێویسته پێكه‌وه كار بۆ شكاندن و پاشه‌كشه‌كردن به تیرۆریستانی داعش و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان بكه‌ین.’
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئه‌رده‌ن، خۆشحاڵیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه نیشان دا، كه له كوردستان به‌دیهاتوون و رایگه‌یاند، ‘ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و مرۆیی‌دا له كوردستان به‌دیهاتوون مایه‌ی خۆشحاڵیی ئێمه‌ن و، به لای ئێمه‌وه زۆر گرینگن و ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌ك بنه‌مای ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و كه‌نه‌دا.’




