ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان: با پەرلەمانتارەکەی گۆڕان له وه‌زیرى پێشمه‌رگه بپرسێ

هه‌ولێر-KDP.info- دەربارەی ئەوەی کە گوایە فەرمانەکانی وەزیری پێشمەرگە جێبەجێ ناکات، (ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان) بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه، له وه‌ڵامى ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی گۆڕان دەڵێ، "با ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه له بێئاگایى قسه نه‌كات و له وه‌زیرى پێشمه‌رگه بپرسێت."
بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه(ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "نابێ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بێئاگایانه قسه فڕێ بدات؛ دەی با وه‌زیرى پێشمه‌رگه خۆى وه‌ڵامى ئه‌وه بداته‌وه كه بریاره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كرێن یان نا."
"خه‌ندان" لە زاری ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە، "ئەگەرچی به‌ڕێز ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كاندا، بەڵام رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زیری پێشمەرگە(مستەفا سەید قادر) کە لە بزووتنەوەی گۆڕانە.




