گەرمیان سێ ڕۆژ یادی ئەنفال بەرز ڕادەگرێ

گەرمیان-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پەرلەمانی کوردستان لە وتاریدا لە یادی یادی ئەنفالدا ڕایگەیاند، ھەوڵی بەپارێزگابوونی گەرمیان دەدەن و هەڵبەت خوێندنه‌وه‌ی یەکەمی بۆ کراوە و ھەنگاوی باشیش نراوە، ھەوڵیش دەدەن لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، یادی ئەنفال کرایەوە و تێیدا چەند وتارێک پێشکەش کران و بڕیارە یادەکەش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت. گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فوئاد عوسمان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ ٢٧ـەمین ساڵیادی ئەنفال لە گەرمیان کرایەوە و تێیدا وەزارەتی شەھیدان و پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق وتاریان پێشکەش کرد؛ وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان باسی لەوە کرد كه سەرقاڵی ئامادەکردنی یاسای مافی ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدانن کە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت بۆ چارەکردنی کێشە و گرفتەکان و، پێدانی ماف و ئیمتیازات بە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان.
(عوسمان) گوتیشی، وتاری پەرلەمانی کوردستانیش پێشکەش کرا، تێیدا باس لەوەکرا ھەوڵی بەپارێزگابوونی گەرمیان دەدرێت و لەئێستادا خوێندنه‌وه‌ی یەکەمی بۆ کراوە و ھەنگاوی باشی بۆ نراوە و، ھەوڵ دەدەن لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان باسى له وتارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش كرد و گوتى، باس لەوەکرا كه نوێنەرانی کورد ھەوڵی جیددی دەدەن بۆ ئەوەی ھەموو ئەو پڕۆژەیاسایانە تێپەڕێندرێن کە پەیوەندییان بە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانەوە ھەیە.
پڕۆسەی به‌دناوی ئه‌نفال پڕۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن سته‌مكارترین ڕژێم کە ڕژێمی بەعسی لەنیوچوو.
ئه‌نفال وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه كۆی (نفل)ـه، کە به واتای (ده‌ستكه‌وت) دێت و له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، به مانای ده‌ستكه‌وت (غنیمة) دێت. له پێش هاتنی ئیسلامدا عا‌ره‌به‌كان وشه‌ی (ئه‌نفال)ـیان به‌واتای تاڵانی جه‌نگ به‌كار هێناوه، مه‌به‌ستیش له جه‌نگ، شه‌ڕكردن و شكاندنی دوژمن و گرتنی دیل‌و ده‌سخستنی سامان و ماڵ بوو.
شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی لێكه‌وتووەته‌وه كه ناكرێ له یاد بكرێن، ئاخر كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردنی ئه‌و هه‌موو كورده ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه كوردبوون په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه نه‌ك ته‌نها بۆ رژێمی به‌عس له عێراق، بگره بۆ گشت ئه‌و رژێمانەیش كه پشتگیری‌یان لێی دەكرد .
٢٧ـەمین ساڵیادی ئەنفال سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و، چەندین چالاکی بەو بۆنەیەوە ئەنجام دەدرێن.
بڵند ئیبراھیم – کۆڤان ئیسماعیل




