٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بە دەیان پۆلیسی دەسگیر كرد و 150 منداڵیشی بەزۆر چەكدار كردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش 150 منداڵیان بە زۆر بردووەتە ریزەكانیان و ژمارەیەك پۆلیسی ئەو شارەیشیان دەستگیر كردووە.

بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان(عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە گەییشتوون، تیرۆریستانی داعش لە سنووری شاری مووسڵ منداڵان بەزۆر دەبەن بۆ ڕیزەكانیان كە تەمەنیان لە نێوان 12بۆ15 ساڵانە، ژمارەی ئەو منداڵانەیش تا ئێستا گەییشتووەتە 150 منداڵ".

ئەو بەرپرسەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گەڕان و پشكنینی ژمارەیەك خانووی هاووڵاتیان لە ناوچەی فارووقی كۆن لەلای ڕاستی شاری مووسڵە، بە دەیان پۆلیسیان دەستگیر كردووە كە پێشتر تۆبەیان كردووە و دواتریش بردوویانن بۆ شوێنێكی نادیار.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار