لە تەلەعفەر 15 داعشە تیرۆریست، تێدا چوون

تەلەعفەر-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری شارۆچکەی تەلەعفەر ئاشکرای کرد، هاوپەیمانان بە فڕۆکە، تیرۆریستانی داعشیان تێرکوت کرد و، 15 تیرۆریستیان تێدا برد.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە، فڕۆکە جەنگییەکان تێر مۆڵگە و پێگەی تیرۆریستانی داعشیان لە شارەدێی عەیازیەی تەلەعفەردا بۆردومان کرد."
(مەموزینی) ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا بە لای کەمەوە 15 تیرۆریستی داعش کوژراون و، بە دیانیشیان لێ بریندار بوونە.
هەژار مەموزینی




