داعش شکاوە و، خەڵکی ژێردەستیشی بێزار بوونە

باشیک-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێت، مەعنەویاتی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بەرزە، لە بەرانبەردا داعش لە هەموو میحوەرەكان بەرەو نەمان و ڕووخان چوونە و شکاون، هۆكارەكەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خەڵكی ژێر دەستەڵاتی ئەوان لەو ئیدارەدانەی ئەوان دەیکەن بێزار بوونە و، وەك پێویست هاوكارییان بە دەست ناگات.
عەریف (بەهرام یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە شێوەیەكی گشتی ڕەوشی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر باشە، مەعنەویاتی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بەرزە، داعش لە ناوچەكە بەرەو نەمان و ڕووخان دەڕۆن، هاوكاری وەك پێویست بە دەستی ئەوان ناگات، خەڵكی ژێر دەسەڵاتی ئەوان لێیان زۆر بێزار بوونە."
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستا سوپای عێراق لە ناوچەكە دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ، هێزێكی زۆر وەك پۆلیسی مووسڵ و هێزەكانی دیكە لە ناوچەكە مەشق و ڕاهێنان دەكەن، كە ئەوانەیش هەمووی بۆ ڕزگاركردنی مووسڵە، بەوەدا دیارە ڕزگاركردنی مووسڵ نزیك بووەتەوە.
(عەریف بەهرام یاسین) گوتیشی: ورەی پێشمەرگە زۆر باشە و مەعنەویاتیان بەرزە، لە هەموو میحوەرەكان سەركەوتنێكی یەكجار بەرزیان بە دەست هێناوە، داعش لەو شوێنانەی هێرش دەكەن تووشی شكست دەبن و كەلەشەكانی خۆیان بەجێ دەهێڵن، ئەو شوێنانەی هێزەكانی پێشمەرگە ڕووی تێدەكەن زۆر بە ئاسانی ئازادی دەكەن، هاتنی چەكی نوێ و دابەشكردن بەسەر میحوەرەكاندا هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزركردنەوەی ورە و هێزی پێشمەرگە، هەروەها فڕۆكە جەنگییەكان دەورێكی باشیان هەیە لە پاشوەبردنی تیرۆرستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگە و بارەگاكانی داعش.
ڕابین شێروانی




