خاتری کەسوکاری شەهیدان دەگرن

سۆران-KDP.info- بۆ زیاتر خزمەتكردن بە كەسوكاری شەهیدانی كوردستان، پەیمانگای داتا، ئەهلی بۆ زانستەكانی كۆمپیۆتەر لە سۆران، لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران نرخی ساڵانەی خوێندن بۆ خوشك و برای شەهیدان دادەبەزێنێت.
(موحسێن زوبێر) بەڕێوەبەری پەیمانگای داتای ئەهلی بۆ زانستەكانی كۆمپیۆتەر لە سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: وەك یەكەمین پەیمانگای ئەهلی لە هەرێمی كوردستان مژدەیەك بە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەدەین، خاتری خوشك و برایانی شەهیدان دەگرین، چونكە ئێمە لە سایەی خوێنی ئەوان و پێشمەرگە قارەمانەكان لێرەین، وەك یەكەم پەیمانگا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان مژدەیەك بە كەسوكاری شەهیدان دەدەین، لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران، پەیمانگەكەمان بۆ خوشك و برای شەهید بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بڕیارمان داوە لە جیاتی ملیۆنێك٨٠٠هەزار دینار، ملیۆنێكو١٠٠هەزار دینار وەربگرین، هەروەها بۆ كوڕ و كچی شەهیدانی دەستی داعش بۆ ساڵی یەكەم خوێندن بەبێ بەرامبەرە.
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ژێر دروشمی با هەموومان خەمخۆری كەسوكاری شەهیدان بین، ئەمڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران لە یادی 27 ساڵەی ئەنفاڵ و جینۆسایدی گەلی كوردستان لە مەراسیمێكی شایستەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای داتای ئەهلی سۆران مژدەیەكی دڵخۆشكەرمان بە قوتابیانی خوشك و برای شەهیدان دا، بە كەمكردنەوەی خەرجی خوێندنی ساڵانەیان، هەروەها چەندین بەرنامەی دیكەشمان لە بەردەستدایە بۆ خزمەتكردن بە كەسوكاری سەربەرزی شەهید و ئەنفالكراوەكان."
ڕابین شێروانی




