سێهەزار بیانی لە عێراقدا، ڕاوێژکاری سەربازینە

بەغدا-KDP.info- بە گوتەی وەزیری دەرەوەی عێراق ٣هەزار ڕاوێژکاری بیانی لە بواری سەربازیدا لە عێراقدا کار دەکەن.
ئەمڕۆ (د. ئیبراهیم جەعفەری) وەزیری دەرەوەی عێراق لە قەتەر گوتی: "حەشدیشەعبی و خۆبەخشانی دی لە عێراقدا لەژێر چەتری سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدان و، لە دەرەوەی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هیچ هێزێکی دی بوونی نییە."
(جەعفەری) سەبارەت بە ژمارەی ڕاوێژکارانی بیانی لە عێراقیشدا گوتی: "٣هەزار ڕاوێژکاری بیانی پێوەست بە بواری سەربازی لە عێراقدا هەن، کە کاریان ڕاهێنان و پێدانی زانیاری سەربازییە."
چیاکۆ




