٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگالییەکان لە حکوومەتی عێراق بێهیوا بوونە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- شنگالییەکان بە جارێ لە حکوومەتی عێراق بێهیوا بوونە و ئومێد و چاوەڕوانییان هەر لە هێزەکانی پێشمەرگەیە؛ ئاخر پێشمەرگە بە رۆح و گیان پارێزگاریی لێ کردوون و، بە دوو شەو و دوو ڕۆژ کەمتریش، سێهەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان بۆ ئازاد کردوونەتەوه‌.

لە هەموو دەمێک نزیکتر ئێستایە کە تیرۆریستانی داعش تێگەیشتوون کە ئیدی داهاتوویان لە هەرێمی کوردستان نییە و، بە تایبەتیش لە شنگال ناتوانن ئیدی بەردەوام بن، چونکە پێشمەرگە تەوقی داون و وەها رووبەڕوویان وەستاون کە تادێ زیانی داعشان زۆر تر دەبێ.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزییەکانی کوردانی ئێزدییان پاراستووە و لە هەموو دەمێک زیاتر لە ئێستادا نزیکن لەوەی کە بەجارێ داعش لە شنگال وەدەربنێن وەک فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال (عیسا زێوەیی) رایگەیاندووە کە ئەگەر فەرمانمان پێ بکرێت ئەوا لە دەمێکی زۆر کەمدا شنگال ڕزگار دەکەین.
داعش شنگالی لێ بووە بە گۆڕستان کە لانیکەم تا ئێستا 1000یان لێ کوژراوە و ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە، وێڕای ئەوەی ئیڕادەی هێرشهێنانیان بۆ سەر پێشمەرگە زۆر لاوازبووە و هەرکاتێ کە هێرشیشیان کردبێ ئەوا زۆربەیان لەسەردەستی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان کوژراون.
لەکۆتایی ساڵی رابردوودا لە شنگال هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی وەها گەورەیان بەرپاکرد کە تەنینا لە ماوەی 48 سەعاتدا توانییان لە شنگال 3هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە پاشەکشە بە داعشان بکەن.
شنگال کە گشت رۆڵەکانی کوردانی ئیزدی لێ ئاوارەبووە، بەڵام هەموویان لە دهۆک و هەولێر نیشتەجێ کراون و ئیدی ئەوان لەژێر سێبەر و سایەی هەرێمی کوردستاندا پارێزراون. لای خۆیشیەوە (خدر دۆملی) مامۆستای زانکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە 90%ـی ئاوارەکانی ئیزیدی لە دهۆک و هەولێرن و لە کۆمەڵگەکان نیشتەجێ کراون.
دەربارەی پیوەندی هێزەکانی پێشمەرگە بە فڕۆکە جەنگییەکانەوە (عیسا زێوەیی) دەڵێ، پێوەندییەکی باشمان لەگەڵ هاوپەیمانەتییەکەی دژی داعشدا هەیە و هەرکاتێ داواکاریمان هەبووبێ بۆ پێکانی ئامانجەکان هاوکارمان بوونە.
بەگوێرەی راپۆرتە جیهانییەکان شنگالییەکان لە حکوومەتی عێراق بەجارێ بێهیوابوونە چونکە هیچ کۆمەک و هاوکارییەکیان پێشکەش نەکردوونە.
سوود لە monitor وەرگیراوە.

چیاکۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار