ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی ته‌ندروستی و هاوكاریی جۆراوجۆری گه‌یانده كه‌مپه‌كان

هه‌ولێر-KDP.info- له هه‌ڵمه‌تگه‌لی جیادا، ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی ده‌یان جۆر پێداویستیی ته‌ندروستی و خۆراكی گه‌یانده كۆی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێداویستیی دیكه‌ی جۆراوجۆری به‌سه‌ر منداڵ و خێزانی په‌ناخوازانی كه‌مپی عه‌ربه‌ت، باسرمه، به‌حركه، كه‌ورگۆسك و داره‌شه‌كراندا دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ده‌ستگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تگه‌لێكی له كۆی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ساز دا و، به هه‌ماهه‌نگیی خۆبه‌خشانی ئه‌ڵمانیاییش، هاوكارییان گه‌یانده په‌ناخوازانی كه‌مپی عه‌ربه‌ت كه پێداویستیی جۆراوجۆر و هیی منداڵانی تێدا بووه.
ده‌ستگاكه هاوكات ١٠٠خانه‌واده‌ی كه‌مپی عه‌ربه‌ت و باریكه هه‌ریه‌كه و بڕی په‌نجا هه‌زار دیناری وه‌ك كۆمه‌ك پێ درا، هه‌روه‌ها ٢٨ خانه‌واده‌ی مه‌سیحی كه له كه‌نیسه‌ی چوارچرادا گیرساونه‌ته‌وه، بڕی پێنجسه‌د هه‌زار دینار به هه‌ر یه‌كێكیان درا.
هه‌رچی هاوكارییه‌كانی كه‌مپی باسرمه‌یشه، بریتییه له دابه‌شكردنی ٤٠٠ كارتۆن سریلاك و، له كه‌مپی به‌حركه‌یش هاوكاریی منداڵانی بێباوك كرا.
له كه‌مپی كه‌ورگۆسك و داره‌شه‌كرانیش، پداویستیی ته‌ندروستیی پێویست درا به نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌مپه‌كان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
