٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، دەزگای گشتی ئاساییش، فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە سبەی سێشەممە ڕێككەوتی 14/4/2015 مووچەی مانگی 2ـی 2015ـی ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، دەزگای گشتی ئاساییش، فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.

 

ئومێد بابان

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار