٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سێ ڕۆژدا، زیاتر لە 100 داعش لە شنگال كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەناو شنگال رایگەیاند، ورەی پێشمەرگە لەو میحوەرەدا زۆر بەرزە و بۆ هەر رووبەرووبوونەوەیەك لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا لەوپەڕی ئامادەباشیدان. دەشڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا توانیویانە زیاتر لە 100 تیرۆریستی داعش لە ناو شنگال بكوژن و دەیانی دیكەیش بریندار بكەن.

فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال عەقید (نادر خەمۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە سێ رۆژی ڕابردوودا بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگەوە، زیاتر لە 100 تیرۆریستی داعش لە ناو شنگال كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەیشی دا، ماوەی سێ رۆژە ناو بەناو تیرۆریستانی داعش لە شنگال هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام بە هۆی ئەوەی  تەواوی ناوچە ستراتیژییەكان لە دەست هێزەكانی پێشمەرگەدان، نەیان توانیوە یەك هەنگاویش بێنە پێشەوە و هەموو جارێك بە سەرشۆڕی گەڕاونەتەوە، ئەو هێرشانەی داعشیش تەنیا بۆ ئەوەیە كە بڵێن ئێمەیش لە ناوچەكەدا هەین، ئەگەرنا ئەوان هیچ هێز و ورەیەكیان نەماوە و لە ڕووی دارایی، سەربازی و مەعنەوییەوە شكستیان بردووە، هەروەها كەلوپەلی پێویستیش لە دەرەوەی شنگالەوە بە دەستیان ناگات و بارودۆخیان زۆر خراپ بووە.

عەقید (نارد) زیاتر دەڵێ: "ورەی پێشمەرگە لە هەموو روویێكەوە زۆر بەرزە و لە هیچ شتێك كەموكورتیمان نییە، بەوپەڕی ورەبەرزییشەوە بەرگری لە شنگال و شنگالییەكان دەكەین".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار