كۆتایی ئەم مانگە بڕەپارەیەك دەگاتە هەرێمی كوردستان و پشكی پێشمەرگەیشی تێدایە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆتایی مانگی چوار بڕەپارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت كە پشكی پێشمەرگەیشی تێدایە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ئەحمەد حاجی ڕەشید) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە كۆتایی مانگی چواردا حەق و حیساباتی نەوت دەكرێت، پشكی نەوتی هەرێمی كوردستان چەند بووبێت، ئەوەندە پارە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت لەگەڵ ئەوەی پشكێك بۆ پێشمە 30/4 تا 10/5 دەگاتە هەرێمی كوردستان".
گوتیشی: "ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بەم شێوەیە دابەش دەكرێت: هەرێم لە مانگی یەكدا 150 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕەوانە كردووە كە دەكاتە 4ملیۆن و نیو لە مانگێكدا. هەروەها لە مانگی دوودا 341 هەزار و 814 بەرمیلی لە ماوەی 27 ڕۆژدا ڕەوانە كردووە، چونكە ئەو مانگە 27 بووە، هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل نەوتیش لە مانگی 3 ڕەواە كراوە كە 30 ڕۆژ بووە و كردوویەتییە هەشت ملیۆن و 322 هەزار كە دەكاتە 285 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە، بەپێی ئەم پێوەرە بێت هەرێمی كوردستان مانگانە ڕێژەی هەناردەكردنی نەوتی زیاد كردووە".
(حاجی رەشید) ئاماژەیشی دا: "بۆ مانگی 4 بەدواداچوون دەكەین بزانین ڕێژەی هەناردەی نەوت لەو ڕێژەیە زیاد دەكات، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هاوكاریمان بكات و سەرجەم ئامار و داتاكانمان بداتێ، چونكە دەبێت لە مانگی چواردا 550 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بنێردرێت، بۆیە دەبێت ئەو ئامارە بە وردی چاودێری بكرێت، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لەم دۆخەدا پێویستی بە بوودجەیە، بە تایبەتی مووچەی فەرمانبەران".
كارزان سەباح هەورامی




